حسێن عه‌زیز
رائد نه‌به‌رد حه‌مید ئه‌فسه‌ری به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی گه‌رمیان به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ده‌ستمانكردووه به بۆیاخكردن و هێڵكاریی شه‌قامه سه‌ره‌كی و جووت سایده‌كانی قه‌زای كفری و ئه‌و شوێنانەی شه‌قامه‌كه كه پێشتر بۆیاخكراون و كاڵبوونه‌ته‌وه.
وتیشی: تا ئێستا 44 تۆن بۆیاخی گه‌رم بۆ هێڵكاری و رێكخستنی شه‌قامه‌كان دابینكراوه، تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی گه‌رمیان سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنین.