له پاریسه‌وه، وێبینارێكی سیاسی، فیكری، گشتییه. ته‌رخانه بۆ شیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان، د. لوئه‌ی جاف وا ده‌ڵێ.
د. لوئه‌ی جاف ئه‌كادیمی و كادری دیاری ی.ن.ك له پاریس، ده‌رباره‌ی ئه‌و پلاتفۆرمه به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: وێبیناره‌كه ته‌رخانه بۆ كۆی ئه‌و فاكته سیاسی و دیپلۆماسییانه‌ی كه له جیهان، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌رێمی كوردستاندا رووداو دروستده‌كه‌ن، به پێی بابه‌ته‌كان و پێویستییه‌كان، به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی به‌رهه‌مه‌كانمان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.