ته‌ها عه‌بدوڵڵا
رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوای پشووی جه‌ژنی قوربان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت، دواتر گفتوگۆكان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له‌نێوان لایه‌نه براوه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: تائێستا نه‌توانراوه هیچ رێككه‌وتنێك بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار بكرێت، هه‌رچه‌نده به سوپاسه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سێ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و لایه‌نه براوه‌كاندا ئه‌نجامداوه، راشیگه‌یاند: پێویسته هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی رێز له ده‌نگی خه‌ڵك و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بگرێت، كارێك بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكه‌وێته كار و پارێزگارێك هه‌ڵبژێردێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بۆچوونی یه‌كێتی و په‌یامی سه‌رۆك بافڵ، ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌شداربن له ئیداره‌ی پارێزگاكه و هیچ لایه‌نێك فه‌رامۆش نه‌كرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمان و ته‌واوی پێكهاته‌كان بكه‌ین به‌بێ جیاوازی.