دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵیۆزخانەی سویسرا لە عیراق و ئوردن، كە پێكهاتبوو لە لۆكاس گاسەر باڵیۆزی سویسرا لە عیراق و ئوردن، خاتوو رەشا ئەكاش راوێژكاری سیاسی.
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئابووری و سەربازیی عیراق و كوردستان و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێكرا.
وەفدی باڵیۆزخانەی سویسرا پەرۆشی خۆیان پیشاندا بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا و رۆڵی یەكێتی-یان بەگرنگ زانی بەهۆی ئەو پەیوەندییە لەمێژینەیەی لەگەڵ سۆسیال دیموكراتەكانی ئەوروپا و سویسرا بەتایبەتی هەیانە، راشیانگەیاند: لەسەر ئاستی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا، هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ پشتیوانیی گەلی كوردستان.