ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کاردانەوەی لایەنە عیراقییەکانی لێکەوتەوە و سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئیدانەی ھێرشەکە دەکات و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری خاکی عیراقی دەزانێت.
ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، راگەیەنراوێکی لەبارەی ھێرشەکەی رۆژی ھەینی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەتوندی ئیدانەی ھێرشە بێپاساوەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەن و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری خاک و ئاسمانی عیراقە و نابێت لەژێر ھیچ پاساوێکدا بێدەنگی لەو دەستدرێژییە ئاشکرایە بکرێت.