لەبارەی
هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی
هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا دەڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە موشەکییەی سەر فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکەم، لە کاتێکدا پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی
ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانی پارێزەرانی خاک و وڵاتە، کە خۆی
لە حکومەتیی هەرێمی کوردستاندا دەبینێتەوە.
دەشڵێت، گرنگە لەم کاتەدا دوور لە دەڕبڕینی نابەرپرسیاریەتی،
هیچ لایەنێک ئەوی تر تۆمەتبار نەکات بە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵات، بەڵکو پێویستە
هەموان لە ئاست بەرپرسیارێتیدا رێگە لەمجۆرە هێرشانە بگرین و گیانی هاووڵاتیان و سەروەری
خاک و وڵات بپارێزین لە هەر هێرشێکی نەخوازراو و کارەساتبار.