مەزڵوم کۆبانێ: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە سلێمانی بەردەوام دەبێت

11:54 - 2023-04-08
کوردستان
799 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لایەن تورکیاوە دەکەین".
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا رایگەیاند: "بەتوندی ئێدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە دەکەین، ئەم پێشلکارییانە لە عیراق و سوریا بەردەوامن و هەڕەشەی جددین لەسەر ناوچەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانی بۆ پشتیوانی براکانی لە سوریا، تورکیا ناڕەحەت دەکات، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ برایان و هاوپەیمانانمان لە سلێمانی و یەکگرتووین دژی ئەو پێشێلکارییانە".

#فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی #رۆژئاوای كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان