ئەمڕۆ سێشەممە 11/6/2024 یارییەكانی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئاسیا بەرەو مۆندیالی 2026 و جامی كیشوەری ئاسیا 2027 دوا هەنگاوی خۆیان دەنێن و دوا جەولەی یارییەكانی ئەم پاڵاوتنە بەڕێوە دەچن.
لەم قۆناغەی پاڵاوتنەكەدا، 36 هەڵبژاردەی وڵاتانی ئاسیا بەشداریی دەكەن، بەسەر 9 گروپدا دابەشكراون، لە هەر گروپێكەوە یەكەم و دووەمەكان كە 18 هەڵبژاردە دەكەن:
*دەگەنە قۆناغی سێیەمی یارییەكانی پاڵاوتن بەروە مۆندیالی 2026.
* راستەوخۆش دەگەنە دوای یارییەكانی جامی وڵاتانی ئاسیا 2027- سعودیە.
پێش ئەوەی ئەم دوا جەولەیە لە یارییەكان بكرێن، 13 هەڵبژاردە گەیشتونەتە قۆناغی سێیەمی یارییەكانی پاڵاوتن بەرەو مۆندیال و لە هەمان كاتیشدا سەركەوتنیان بۆ دوا یارییەكانی جامی وڵاتانی ئاسیا 2027 - سعودیە مسۆگە كردووە بەمشێوەیە:
*گروپی یەكەم(قەتەر).
هەڵبژاردەی دووەم دوا جەولەی یارییەكانی ئەمڕۆ دیاریی دەكات كە یەكێك دەبێت لەم سێ هەڵبژاردەیە (-2 هیندستان ؛ 5 خاڵ) (-3 ئەفغانستان ؛ 5 خاڵ) (-4كوێت ؛ 4 خاڵ).
*گروپی دووەم(ژاپۆن).
هەڵبژاردەی دووەم دوا جەولەی یارییەكانی ئەمڕۆ دیاریی دەكات كە یەكێك دەبێت لەم دوو هەڵبژاردەیە (-2سوریا ؛- 7 خاڵ) (-3كۆریای باكوور ؛ 6 خاڵ) هەڵبژاردەی میانمار ئاوت بووە و تەنیا یەك خاڵی هەیە.
*گروپی سێیەم(كۆریای باشوور).
هەڵبژاردەی دووەم دوا جەولەی یارییەكانی ئەمڕۆ دیاریی دەكات كە یەكێك دەبێت لەم دوو هەڵبژ1اردەیە(-2چین؛ 8 خاڵ) (-3تایلاند؛ 5 خاڵ) هەڵبژاردەی سەنگافورە ئاوت بووەو تەنیا یەك خاڵی هەیە.
*گروپی چوارەم(عومان).
هەڵبژاردەی دووەم دوا جەولەی یارییەكانی ئەمڕۆ دیاریی دەكات كە یەكێك دەبێت لەم دوو هەڵبژاردەیە(-2قیرغیزستان؛ 10 خاڵ)(-3مالیزیا؛ 7 خاڵ) هەڵبژاردەی تایبێ ئاوت بووەو تەنیا یەك خاڵی هەیە.
*گروپی پێنجەم(ئێران،ئۆزبەكستان).
*گروپی شەشەم(عیراق).
هەڵبژاردەی دووەم دوا جەولەی یارییەكانی ئەمڕۆ دیاریی دەكات كە یەكێك دەبێت لەم دوو هەڵبژاردەیە(-2ئەندەنوسیا؛ 7 خاڵ) ( -3ڤێتنام ؛ 6 خاڵ) هەڵبژاردەی فیلیپین ئاوت بووە و تەنیا یەك خاڵی هەیە.
*گروپی حەوتەم (سعودیە، ئورودن).
*گروپی هەشتەم (ئیمارات، بەحرەین).
*گروپی نۆیەم (ئوستورالیا، فەلەسیتن).
لێرەدا دەردەكەوێت كە یارییەكانی گروپەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و شەشەم بۆ دیاریی كردنی هەڵبژاردەی دووەم گرنگییان هەیە، بەڵام گروپەكانی تر(پێنجەم و حەوتەم و هەشتەم و نۆیەم) هیچ گۆڕانگارییەك دروست ناكەن و یارییەكان وەك یاریی دۆستانە وان.
گرنگترین یارییەكان
وەك رێكەوتێك بۆ یارییەكانی ئەم جەولەیە كە دوا جەولەی یارییەكانە، لەسەرجەم گروپەكاندا یەكەم لەگەڵ دووەمی گروپ و سێیەم لەگەڵ چوراەمی گروپەكان یاریی دەكەن، تەنیا لە گروپی شەشەمدا نەبێ كە عیراقیشی تیادایە، یەكەم لەگەڵ چوارەم و دووەم لەگەڵ سێیەمی ریزبەندیی یاریی دەكات.