10 زانیاری لەسەر هانزی فلیك

02:26 - 2024-06-11
وەرزش
153 جار خوێندراوەتەوە

یانەی بارسیلۆنا لەسەر ئەنجامە خراپەكانی ئەمساڵی خۆیان، بۆندی چاڤی هێرناندێزیان هەڵوەشاندەوەو هانزی فلیكی ئەڵمانیان كردە راهێنەری نوێی یانەكە.
ئەم راهێنەرە نوێیە، سێیەم راهێنەری ئەڵمانییە لەمێژووی یانەی بارسیلۆنادا ئەركی راهێنانی ئەم یانەیە بگرێتە ئەستۆ پاش هاینز ڤایسڤایلەر 1975-1976 و ئۆدۆ لاتیك 1981-1983،  فلیك بەوە ناسراوە پشت بە تواناو لێهاتووییی جەستەیی یاریزان دەبەستێت، توند یاریی دەكات، لەگەڵ یاریزاناندا توندە و لەهەڵەكانیان خۆشنابێت.
ئەمانەی خوارەوە 10 زانیاریی گرنگە لەسەر ئەم راهێنەرە ئەڵمانییە:
-1تەمەنی 59 ساڵە و ساڵی 1965 لە شاری هایدنبێرگ لەدایكبووە.
-2لەتەمەنی 20 ساڵیدا یانەی بایرن مونشن بۆندی لەگەڵ ئیمزا كردووە، ئەوكات لە یانەی ساند هاوزن یاریی دەكرد، نزیكەی 100 یاریی بۆ یانەی بایرن مونشن كردووە، چوار نازناوی لەگەڵ بەدەستهێناوە.
-3یەكەم راهێنەر كە راهێنانی بە هانزی فلیك کردووە لە یانەی بایرن ئیدۆ لاتیك بووە.
-4کاتێک وەك یاریزان كە یاریی كردووە، جگە لە لاتیك، یۆب یۆهانسن(1987-1990) لە بایرن مونشن و ئیریك رۆتمۆلەر (1990-1991) و (1992) یۆرگ بێرگەر لە یانەی كۆڵن راهێنانیان بە فلیك كردووە.
-5تەمەنی یارییكردنی كەم بووە، بەهۆی پێكانەوە نەیتوانیوە زۆر بەردەوام بێت، لەتەمەنی 28 ساڵیدا بەرەسمی لە یارییكردن دوور دەكەوێتەوە، ئەو ماوەیەش تەنیا لە یانەكانی ئەڵمانیا یاریی كردووە و كۆی 148 یاریی كردووە.
-6لە ژوورەكانی خۆگۆڕین لەگەڵ ئەفسانەكانی وەك جان ماری بفاف و لۆتەر ماتیۆس و دیتەر هۆنیس و كلاوس ئۆگنتالەر هاو ژوور بووە، هەرچەندە تەمەنی یاریی كردنی وەك یاریزانێكی موحتەریف كەم بووە.
-7هەموولایەكمان ئەو كاتە ناو و نابانگیمان بە تەواوی بیست كاتێك ساڵی 2022 راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە لە مۆندیالدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا 2008 تا 2014 یاریدەدەری یواكیم لۆف بووە و لەگەڵیدا لە چەندین پاڵەوانێتی گرنگی وەك یۆرۆی 2008 و مۆندیالی 2010 و یۆرۆی 2012 و مۆندیالی 2014 وەك یاریدەدەری راهێنەر بەشدار بووە.
-8یەكەم یاریی وەك راهێنەری مانشافت یاریی ئەڵمانیا و پورتوگال بووە لە چارەكی كۆتایی یۆرۆی 2008 كە مانشافت 3-2 یارییەكەی بردۆتەوە.
-9وەرزی 2020-2021 كە راهێنەری یانەی بایرن مونشن بووە، كلۆزەی باشترین گۆڵكار و گۆڵكاری مێژوویی مۆندیال یاریدەدەریبووە.
-10 هەمومان ئەوەش دەزانین كەتەنیا هانزی فلیك ساڵی 2020 توانی شەش جامی یەك وەرز بۆ یانەی بایرن مونشن بباتەوەو ئەم دەستكەوتەش تەنیا پیپ گواردیۆللا توانیویەتی تۆماری بكات ئەوەیش لەگەڵ یانەی بارسیلۆنا ساڵی 2009 بووە، ئەم دوو دەستكەوتەش یەكەم دەستكەوتی دوو راهێنەرن لە مێژووی تۆپی پێی یانەكانی ئەوروپادا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان