لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراقدا تیپی یانەی قەڵادزێ دووەم یارییشی دۆڕاند و ئەم یارییەیان كە لە بەغدا كرا 7-3 بوو بە یانەی مەحموودیە، پێشتر و لە یەكەم یارییشیاندا 0-4 بە توز دۆڕابوون.
هەر لەم خولەدا دوو تیپی تری یانەكانی كوردستان لە دووەم جەولەدا یارییەكی گرنگی تریان كرد، ئەویش یاریی نێوان هەردوو تیپی یانەكانی خاك و بابان بوو كە ئەمانیش دوو یانەی تری کوردستانی بەشداریی ئەم خولەن، یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی بابان 2-1 كۆتاییهات.