هەڵبژاردەكانی تۆپی پێی وڵاتانی جیهان بەگشتی و ئەوروپا و ئەمریكای باشوور بەتایبەتی، یارییە دۆستانە و مەشقەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ دوو بۆنەی گرنگ ئەوانیش یۆرۆ لە ئەڵمانیا و كوپا ئەمریكا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە هەردووكیان ئەم مانگە دەستپێدەكەن.
یۆرۆی ئایندە رۆژی هەینی 14/6 بە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سكۆتلەندا دستپێدەكات، كوپا ئەمریكاش رۆژی هەینی 21/6 بە یاریی نێوان ئەرجەنتین و كەنەدا دەستپێدەكات.
ماوەیەكە ئەو یارییانە بەردەوامن، ئەمڕۆ سێشەممە یارییەكان كۆتاییاندێت و ئیتر مەشقەكان دەستپێدەكەن و پاشان سەرجەم ئەو هەڵبژاردانەی گەیشتوونەتە دوا یارییەكان، سەفەر بۆ ئەو دوو وڵاتە دەكەن بەمەبەستی بەشدارییكردن، یارییەكانی رۆژی كۆتایی یارییە دۆستانەكان بەمشێوەیە دەبن:
سێشەممە 11/6
*سان مارینۆ × قوبروس- سەعات 7:00.
*مۆڵدۆڤا × ئ ۆكرانیا - سەعات 7:00.
*ماڵتا × یۆنان- سەعات 7:00.
* پورتوگال ×ئایرلەندا- سەعات 21:45.
* ئایرلەندا.با × ئەندۆرا- سەعات 21:45.
*چیلی ×پاراگوای- سەعات 03:00.