لەرۆژی 26 - ی ئەم مانگەوە گراند سلامی رۆڵاند گارۆس دەستپێكردووەو هەردوو خولی كوڕان و كچان چەندین یاریی گرنگ و بەهێزیان بەخۆیانەوە بینی و دواجار هەردوو یاریی كۆتایی كچان و كوڕانیشی كران و شیڤیۆتیك و ئەلکاراز جامی پاڵەوانی هەردوو خولەكەیان بەرز كردەوە.
خولی كوڕان
لە خولی كوڕاندا پاش ئەوەی نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی لە قۆناغی 8 یاریزانیدا بەرامبەر كاسپەر رود توشی پێكان هات و نەیتوانی یارییەكان تەواوبكات، رێگا بۆ چەند یاریزانێكی وەك ئەلكاراز و كاسپەر رۆد و زڤیریڤ و یانیك سینەر خۆشبوو تا بگەنە دوو یاریی پێشكۆتایی.
ئەنجامی دوو یاریی پێشكۆتاییش بەمشێوەیە بوون:
*كارۆلس ئەلكاراز - ئیسپانیا 3×2 یانیك سینەر - ئیتاڵیا.
*ئەلیكسەندەر زڤیریڤ - ئەڵمانیا 3×1 كاسپەر رود - نەرویج.
بەمشێوەیە ئەلكاراز و زڤیریڤ بۆ یاریی كۆتایی سەركەوتن و لە یاریی كۆتاییشدا ئەلکاراز توانی 3-2 یارییەكە بباتەوە و بۆ یەکەمین جار جامی ئەم گراند سلامە بەرز بكاتەوە؟
خولی كچان
لــــــە خـــــولی کچــانیشــدا هـەروەك چــــاوەڕوان
دەكـــــــــــــــــرا، شـــــــــیڤیۆتیكی پۆڵـــەنـــــدی زۆر لێهـــاتووانە رێگای ســـەركــەوتن و پلـــەی یەكــــەمـــی گرتبووە بەر، لەوەش گرنگتر ئەوەبوو ئارینا سابالینكای ركابەری كە دووەمی ریزبەندیی جبهانییە و رایباكینای كازاخستانی كە چوارەمی ریزبەندییە، لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا یەك لەدوای یەك بەدەستی میرا ئەندرییڤای روسی و جاسمین پاوڵینی ئیتاڵی كرانە دەرەوە ، لە قۆناغی نیوەی كۆتایی و چوار یاریزانیشدا خۆی توانی كوكو گۆڤی ئەمریكی سێیەمی ریزبەندیی جیهانی بكاتە دەرەوە و بۆ یاریی كۆتایی سەركەوت.
لەم یارییەشدا ئەمجارەش توانی 2-0 لە جاسمین پاوڵینی ئیتاڵی بباتەوەو نازناوی پاڵەوانی ئەم گراند سلامەی بردەوە، ئەمە چوارەم جامی رۆڵاند گارۆسە دەیباتەوە، بەمەش ریكۆردێكی نایابی تۆمار كرد، ئەویش ئەوەیە یەكەم كچە یاریزانە لەتەمەنی 23 ساڵیدا بۆ جاری چوارەم ئەم جامە بەرز بكاتەوە.