تــوور دەرمــانە

11:52 - 2022-06-19
دووتوێ
344 جار خوێندراوەتەوە

کوردەواری بەرلەوەی سودەکانی بزانێت هەر لە دێرزەمانەوە حەزیان لە جۆرە جیاوازەکانی سەوزە بووە، رواندویانە و بەرهەمی دەستی خۆیان خواردووە کە سوودەکەی لەوانەی لەکێڵگە کشتوکاڵییە گەورەکان بەرهەم دەهێنرێن زۆرترە، چونکە بەبێ مادەی کیمیاوی و بە پەینی سروشتی گەورەدەبن، یەکێک لەو سەوزانەی کە سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیەو 2500 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن رۆمانی و یۆنانیەکانەوە دۆزراوەتەوە تووری سورە کە سەرچاوەی ژمارەیەک ڤیتامینە.
ترشی فۆلیک 
بە ڤیتامین B ناسراوە و بۆ خوێن و خڕۆکەی سوور و سپی سوودەکانی لە ژمارە نایەن، هەروەها بۆ دروستکردنی ترشەڵۆکی  DNAو RNA پێویستە.
پۆتاسیۆم
پۆتاسیۆم بۆ پاراستنی هاوسەنگی شلەی ناو جەستەی مرۆڤ گرنگە، چالاکی و گەشەی دڵ و مێشک زیاد دەکات.
ڤیتامین  C
یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکانی ناولەش و زۆر کرداری کۆئەندامەکان ئاسان دەکات، مادەی کۆلاجین بەرهەم دەهێنێت کە دەمارەکانی خوێن پتەودەکات.
بیرۆدۆکسین
ئەو مادەیە پێی دەڵێن ڤیتامین B6 و بۆ ئەنزیمەکانی ناو لەشی مرۆڤ بەسوودە، بەتایبەت ئەو ئەنزیمانەی دەڕژێنە سەر خواردنەکان، دەرکەوتووە گەڵا سەوزەکەی توور کبریتێکی زۆری تێدایە و گەدە لە نەخۆشی دەپارێزێت و بۆ هەرسکردن بەسوودە و ئەو کاربۆهێدراتانەی کە هەرسکردنیان قورسە شییان دەکاتەوە، رێژەیەکی زۆر لە ئاو و ئەلیافەکانی تێدایە، بۆیە بۆ دابەزاندنی رێژەی شەکرە باشە، کالۆری تیا نییە و کێشی مرۆڤ پێی زیاد نابێ و هۆکارێکی تێربوونیشە، توور دژە ئۆکسیدە، کالسیۆم و پۆتاسیۆمیشی تێدایە بۆ دڵ و دابەزاندنی فشاری خوێن بەسوودە، هەروەها ژەهرەکانی ناو لەش دەکوژێت و بۆ چالاکی گورچیلکە و شتنەوەی بەکەڵکە، خانە شێرپەنجەییەکانیش لەناو دەبات، بۆ کۆئەندامانی هەناسە و کرانەوەی لوت و گەرو و بەهێزکردنی بەرگری لەش و بۆ پێستیش دەرمانە. 

سەرچاوە: Medicine Net

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان