ته‌ها عه‌بدوڵڵا
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، نرخی مریشك به‌رزبووه‌ته‌وه و خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ریش ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كان سه‌قامگیربێت، پێویسته هاوسه‌نگی له‌نێوان هاورده و هه‌نارده‌ی مریشك، رابگیرێت.
ئه‌حمه‌د كه‌ریم خاوه‌ن كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر له هه‌ولێر، له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشكی خسته‌ڕوو و وتی: به‌هۆی خواستی شاره‌كانی عیراق له‌سه‌ر مریشكی هه‌رێمی كوردستان، نرخ به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشیبینی ده‌كرێت جارێكی تر ئه‌و نرخانه دابه‌زێت. وتیشی: شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق خواستیان له‌سه‌ر مریشكی دوو كیلۆ هه‌یه، بۆیه به‌ر له گه‌وره‌بوون به‌شێك له خاوه‌ن كێڵگه‌كان مریشكه‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخه‌كان به‌رزبێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بۆ ئه‌وه‌ی نرخی مریشك و خۆراك به‌گشتی سه‌قامگیر بێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پلانیان هه‌بێت بۆ هه‌نارده و هاورده‌ی خۆراك له‌نێویشیاندا مریشك.
عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی مریشكفرۆشیش، ده‌ڵێت: نرخی كیلۆیه‌ك مریشك نزیكه‌ی هه‌زار دیناری چووه‌ته‌سه‌ر و نرخی له بازاڕدا له هه‌ندێك دوكان بووه‌ته 3750 دینار. وتیشی: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان په‌یوه‌ندی به جه‌ژنه‌وه نییه و هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌نیا هه‌نارده‌كردنییه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.