دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت(CDO) كۆڕێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (ئۆدێسای بەرخۆدان لە پێنجوێنەوە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و ڤاتیكان) لە نووسینی نووسەر و سیاسەتمەدار محەمەد ئەمین پێنجوێنی لە باخچەی رێكخراوی (CDO) رێكخست، كە تێدا ژمارەیەك لە نووسەر و رۆژنامەنووس و هۆگری كتێب بەشداربوون.
لەو كۆڕەدا نووسەر لەتیف فاتیح فەرەج كورتەیەكی لەسەر كتێبەكە باس كرد و ئاماژەی بەوەدا كە نووسەر لە كاتی نووسینی بیرەوەریدا دەبێت بێلایەن بێت و رووداوەكان وەك خۆی بگێڕێتەوە نەك بەو جۆرەی كە خۆی دەیەوێت.
باشیلا جەعفەر