توێژەرێكی كورد بوو بە براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی باشترین توێژینەوە لە زانكۆی بۆن لە ئەڵمانیا

11:28 - 2024-07-01
کوردستان
361 جار خوێندراوەتەوە

ئیكرام حەسەن ئەمین (ئیكرام زەنگەنە)، خوێندكاری دكتۆرا لە گروپی توێژینەوەی جیۆمۆرفۆلۆجی و سیستمی ژینگەیی- بەشی جوگرافیا- فاکەڵتی ماتماتیک و زانستە سروشتییەکان لە زانكۆی بۆن لە ئەڵمانیا، بوو بە براوەی (خەڵاتی نێودەوڵەتی باشترین توێژینەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٣) لە زانكۆی بۆن لە بواری جوگرافیای سروشتیدا.
لەوبارەیەوە، توێژەر ئیكرام حەسەن ئەمین کە لە قۆناغەکانی کۆتایی خوێندنەکەیدایە، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: ئەمە شانازییەكی گەورەیە وەك كوردێك، وەك مامۆستایەكی پێشوو لە زانكۆی سلێمانی، لەنێو چەندین توێژەری بەناوبانگی نێودەوڵەتی (خوێندكاری دكتۆرا، پۆستدۆك، پرۆف) و توێژینەوەی ئاستبەرز لە یەكێك لە باشترین زانكۆكانی جیهان (جیهان: تۆپ 100، ئەڵمانیا تۆپ 5)، براوەبم، وتیشی: ئەگەر دەرفەت و دادپەروەریی فەراهەم ببێت بۆ هەموان بە یەكسانی، ئێمەش وەكو كورد دەكرێت بچینە كێبڕكێی باشترینەكان و براوەشبین، ئاماژەی بەوەش دا: ناونیشانی توێژینەوەكە بریتییە لە (نەخشەی جیۆمۆرفۆلۆجی كارا بە بەكارهێنانی سیستمی زانیارییە جوگرافییەكان و داتاكانی هەستكردن لە دوورەوە: نموونەیەك لە ناوچەی یینا لە ئەڵمانیا)، توێژینەوەكە لە گۆڤاری بەناوبانگی بەریتانی
Journal Of Maps   
گۆڤاری نەخشەكان-ی سەر بە دامەزراوەی
 Tylor &  Francis  
بڵاوكراوەتەوە.
شایانی باسە، سایت و پەیجی بەشی جوگرافیا لە زانكۆی بۆن بایەخێكی بەرچاوی بە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكە داوە.

وێنەكە لە پەیجی بەشی جوگرافیا لە زانكۆی بۆن وەرگیراوە

لینکی توێژینەوەکە
https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/17445647.2023.2172468

لینکی هەواڵەکە

https://www.geographie.uni-bonn.de/de/nachrichten/international-paper-award201d-2023-awarded-at-the-department-of-geography-to-four-scientists


https://x.com/GIUB_Research/status/1801643932205380066

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان