په‌نابه‌ره كه‌تنكه‌ره‌كان دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه
وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا، داوای له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ״ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی تاوانی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ساغده‌بێته‌وه، دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه״. رۆژنامه‌ی فرانكفۆرته ئه‌لگێماینه زایتۆك، نووسیویه‌تی: هه‌فته‌ی رابردوو له‌شاری هاگنی ئه‌ڵمانیا له‌كاتی گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پارتی AFD راسیزم، گه‌نجێكی ئه‌فغانی به چه‌ك په‌لاماری ژماره‌یه‌كی خه‌ڵكی دا و پێنج کەسی بریندار كرد و پۆلیسێكیشی كوشت. یه‌كێكی تریش له شاری مانهایم به چه‌قۆ سێ هاووڵاتی برینداركرد.
هه‌ڵمه‌تی پۆلیس بۆ سه‌ر رێكخراوی هاووڵاتیانی رایخ
به فه‌رمانی داواكاری گشتی، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له پێنج هه‌رێم؛ له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی رێكخراوی رایخ، ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیركردوون. كه ئه‌و رێكخراوه له‌دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م و رووخانی نازییەت دروستبوون و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیان رووخانی حكومه‌تی ئێستای فیدراڵه.
دوو ملیۆن بیانی چوونه‌ته ئه‌ڵمانیا
بۆ بینینی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2024 كه بڕیاره له 14ی ئه‌م مانگه‌وه له ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێبكرێت، زیاتر له دوو ملیۆن بیانی روویان كردووه‌ته وڵاته‌كه. رۆژنامه‌ی بێڵد نووسیویه‌تی: له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا 24 هه‌ڵبژارده به‌شداره و تێكڕا 51 یاری له شاره گه‌وره‌كان (میونشن، به‌رلین، هامبۆرگ، فرانكفۆرت) ده‌كرێن.
به‌رپابوونی شه‌ڕ
به‌رپرسانی حكومی له ئه‌ڵمانیا زه‌نگی مه‌ترسیی جه‌نگ له‌گه‌ڵ روسیا لێده‌ده‌ن به‌تایبه‌تیش له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی كه سوپای ئۆكرانیا چه‌كه قورسه‌كانی له‌ناو خاكی روسیا به‌كاربهێنێت. رۆژنامه‌ی Die Welt بڵاویكردووه‌ته‌وه كه پوتین هه‌ڕه‌شه‌ی جددی كردووه له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا.
نزیكبوونه‌وه‌ی تاڵیبان و روسیا
وه‌فدێكی حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی، به‌شداری له كۆڕبه‌ندێكی ئابووری له روسیا كردووه. سایتی DW بڵاویكردووه‌ته‌وه «ئه‌م به‌شدارییه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ داننان به حكومه‌تی تاڵیبان و به‌شدارییه‌كه‌ش جۆرێكه له نزیكبوونه‌وه‌ی تاڵیبان و روسیا دژی به ئه‌مریكا و رۆژئاوا».
سیاسه‌تمه‌دارێك داوای قه‌ده‌غه‌ی ئیسلامی سیاسی ده‌كات
فریدریش مێرتس سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كریستیان CDU داواده‌كات حكومه‌ت؛ ئیسلامی سیاسی له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌بكات. به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی DPA بێت «ئه‌و سیاسییه پێیوایه كه ئیسلامی سیاسی بووەته‌هۆی دروستكردنی تیرۆریست و پشێوی و ئاژاوه له‌ناو وڵات‌دا».
بورهان ئه‌مین ئاماده‌ی ده‌كات