کۆچەرە توندڕەوەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان

11:30 - 2024-06-13
جیهان
198 جار خوێندراوەتەوە

جموجۆڵی کۆچەرە توندڕەوەکان لە وڵاتانی ئەوروپادا زیادیکردووە و ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت ئەو توندڕەوانە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
لەو بارەیەوە گرهارد کارنەر وەزیری ناوخۆی نەمسا، رایگەیاند: ماوەیەکە رووداوی توندڕەوانە بۆ سەر خەڵکی رەسەنی ئەوروپا لەلایەن کۆچەرە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە زیادی کردووە. بەجۆرێک وای لێهاتووە لێپرسراوانی ئەوروپا بیر لە چارەکردنی بکەنەوە.
هەروەها وتیشی: گەڕانەوەی ئەو کۆچەرانە ئاسان نییە بەڵام پێویستییە بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتیی ئەوروپادا تاوتوێ دەکرێت.
هاوکات ئاشکراشیکرد لە قۆناغی یەکەمدا، ئەو کۆچەرە توندڕەوانە دەنێردرێنەوە، کە لەلایەن پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانەوە پەڕاویان بۆ کراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان