ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی 6ی 2024 زیاتر لە 60 چەک بەدەستی هێزی بەناو (دووپشک) لەلازار پەیوەندییان بە هێزەکانی دژەتیرۆر کوردستان_CTG، کرد.
لە لێدوانێکی میدیاییشدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، کە ماوەی زیاتر لە دووساڵە بەکاردەهێنرێن بۆ بەرژەوەندی کەسی و پاوانخوازی تایبەتی لالەزار و چەندین کاریان لە دەرەوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان پێ ئەنجامدراوە دژی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی و ناوچەکە.
ئەو چەکدارانە وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن لە لایەن (پارتی و پاراستن)ەوە، مووچە و بودجەیان بۆ دابینکراوە و فەرمانیان بۆ هاتووە کە ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایی ئەم هێزە کە بەشێکی زۆریان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانی بوون.
ئەو پۆلە گەنجە خوێنگەرمە، وەک خۆیان روونیانکردوەتەوە هەموو جوڵە و ئاڕاستەکانیان لە لالەزار بە بڕیاری پاراستن بووە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە بە چاوساغی ئەو تاقمە دەرکراو و داواکراوەی لە لالەزار کاردەکەن.