״دانوستانی نێوان ئۆكرانیا ‌و روسیا سەختە״

10:48 - 2022-03-24
جیهان
1006 جار خوێندراوەتەوە

میخائیلۆ پۆدۆلیاك ئەندامی وەفدی دانوستانكاری ئۆكرانیا لەگەڵ روسیا، رایگەیاند: دانوستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ وەفدی روسیادا سەختن، چونكە ئۆكرانیا هەڵوێستی مەبدەئی ‌و ئاشكرای هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا: دانوستانەكان كە لە رۆژی 14ی ئەم مانگەدا دەستیانپێكردەوە، لەڕێی ئۆنلاینەوە بەردەوامن.

پێشتر، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی تۆمەتباركرد بە دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم دانوستانەكانی نێوان مۆسكۆ ‌و كیێڤ ‌و وتی: ئۆكرانییەكان چەندجارێك هەڵوێستی خۆیان گۆڕیوە.

روونیشیكردەوە: دوای نزیكەی مانگێك لە جەنگی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ ئۆكرانیا، بەرپرسانی ئەمریكا وایدەبینن كە كۆتاییهاتنی جەنگ لە بەرژەوەندیی ئەواندا نییە. وتیشی: وڵاتانی خۆرئاوا دەیانەوێت نێوەندگیریی بكەن ‌و ئێمەش لاریمان نییە، بەڵام هێڵی سوورمان هەیە.

سەرچاوە/ ئاژانسەكان


#ئۆكرانیا #روسیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان