لە بارەی دۆخی تەندروستی و پێشهاتەکان و بڵاوبوونەوەی کۆلێرا وەزارەتی تەندروستی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە، ژمارە و رێژەی تووشبوون بەنەخۆشییەكانی سكچوونی توند زیادیكردووە و تیمەكانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی رێژەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆلێرا ئەنجامدراوە، بەمەش ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون.
لەو بارەیەشەوە دەڵێت، دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی، وەزارەتی تەندروستی رێكاری زیاتر و توندتری لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكاندا گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی پاك و خاوێنی كەسی و دڵنیابوونەوە لە ئاوی پاكی خواردنەوە و خۆراك بن و لە کاتی دەركەوتنی نیشانەكانی سكچووندا بەزووترین كات پەیوەندی بە دەزگاكانی تەندروستی بكەن.