مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە لەبارەی رەوشی تەندروستی هەرێم و پەتای کۆلێرا بڵاوکردەوە و تیاییدا رایگەیاندووە، ههواڵی بڵاوبوونهوهی پەتای کۆلێرا لە سلێمانی و ھەولێر نیگەرانی کردم. لەپەیوەندیدام لەگەڵ وەزیری تەندروستی لەپێناوی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم پەتایە.
ئاماژەشیکردووە، داوا لە ھاووڵاتییان دهكهم، پابەندی رێنمایی تەندروستی و پاکوخاوێنی و خۆپارێزی بن.