ئەو هاووڵاتیانەی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتی دەرەوە دەکەن ئاگادار دەکرێنەوە

07:52 - 2024-06-15
کوردستان
232 جار خوێندراوەتەوە

ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن پێویستە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان تابلۆ تازەکان بێت و تابلۆ کۆنەکان لە دیوی ئێرانەوە رێگەی پێ نادرێت.
لەوبارەیەوە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، رایگەیاند: لەدوای رۆژی 16/6/2024 هەر هاووڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکات، پێویستە تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان ژمارە تازەکان بێت. چونکە تابلۆ کۆنەکان لە دیوی ئێرانەوە ڕێگەیان پێ نادرێت گەشتەکەیان بکەن و کاریان بۆ ناکرێت.
هەروەها وتیشی: داواکارین لە گەشتیاران و هاووڵاتیان پابەند بن بە رێنماییەکانەوە چونکە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری لەسەردراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان