لە کەرتی غەزە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە

03:48 - 2024-06-16
جیهان
192 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکی توندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرتی غەزە بڵاوبووەتەوە و رێکخراوی تەندروستی جیهانی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەلایەنە ترسناکەکەی ئەو شەپۆلە ئاگادار دەکاتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانی خۆی پیشان دا لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی توندی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەرتی غەزە، هەروەها رایگەیاند: ئەو رێکخراوە دەتوانن بە رێژەی 70% ی تواناکانی خۆیان لەو ناوچانەدا کار بکەن.
هاوکات بەپێی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، دەستڕاگەیشتن بە چاودێریی تەندروستی لە كەرتی غەزە قورس و ئاڵۆزبووە. 
ئەوەش لەکاتێکدایە زۆربەی نەخۆشخانەكانی كەرتی غەزە لە سەرەتای شەڕەوە وێرانبوون یان زیانی زۆریان پێگەیشتووە. هەروەها تاکو ئێستا رێكخراوی تەندروستی جیهانی 480 هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەكانی كەرتەكە تۆماركردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان