قوباد تاڵەبانی سەردانی خانەوادەی شەهیدێکی ئاسایش دەکات

10:18 - 2022-06-19
کوردستان
545 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ‎بۆ دڵنەوایی و دەربڕینی هاوخەمی سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدی ئاسایش (شەهید تێبین جەمال عەزیز)م کرد کە هەفتەی رابردوو لە کاتی دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەردا شەهیدبوو.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، خانەوادەی شەهید تێبینم دڵنیاکردەوە کە خوێنی شەهید تێبین بە فیڕۆ ناچێت، لە نزیکەوە چاودێری دۆسێکە دەکەم و تۆمەتبار کە دەستگیرکراوە و بەسزای یاسایی خۆی دەگات.
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەڵێت، ‎ئەرکی ئێمەیە وەک وەفایەک بۆ شەهید تێبین ئاگاداری خانەوادە سەربەرزەکەی بین. روحی شەهید تێبین و سەرجەم شەهیدانی کوردستان شادبێت.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان