قوباد تاڵەبانی: لە دانوستانی پێکهێنانی حکومەتی عیراقدا پۆست و ئیمتیازات ئەولەوییەت نین

10:30 - 2022-06-21
کوردستان
614 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مارتین جایگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق رایگەیاند،  لە دانوستانەکانی ئەمجارە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نییە بەڵکو ئەولەوییەت مەرجە سیاسی و ئابووری و ژینگەییەکانە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە 21ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسی عیراق و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کرا و جێگری سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە کە پێویستە لایەنە کوردییەکان بەیەکدەنگی و بەپڕۆژەی هاوبەشەوە بچنە دانوستانەکانەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی حکومڕانی و پڕۆسەی ریفۆرم  و  گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی وزەی پاک کرا و قوباد تاڵەبانی داوایکرد ئەڵمانیا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.

 باڵیۆزی ئەڵمانیا خۆشحاڵی دەربڕی کە پرسی ژینگە و سۆلارسیستم لەم دواییانەدا لە کوردستان گرنگی پێدەدرێت و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی لەمبارەیەوە هاوکاریی هەرێم بکات.

 

 

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان