بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران چاوەڕێی هەنگاوێکی حکومەتی عیراق دەکرێت

09:16 - 2024-06-19
کوردستان
198 جار خوێندراوەتەوە

بۆ بەردەوامبوون لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران  بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی چاوەڕوانی حکومەتی عیراقە.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی، رایگەیاند: بە مەبەستی بەردەوامبوون لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم، چاوەڕوانن حکومەتی عیراق 20 ملیار دیناری تر  بنێرێت.
هەروەها وتیشی: وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم لە رۆژی  18/6 لەهەر سێ پارێزگاکەی هەرێم دەستی پێکردووەتەوە.
ئاشکراشی کرد پێش جەژنی قوربان حکومەتی عیراق بڕی 6 ملیار دیناری وەک پێشینە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم ناردبوو کە 3 ملیاری بۆ جوتیارانی سنووری سلێمانی بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان