بەرهەمەکانی عوسمان عەلی نمایش دەکرێتەوە

10:03 - 2022-06-20
هەمەرەنگ
904 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەندامی کارای تیپەکەیان، تیپی مۆسیقای سلێمانی بە دروشمی «رووەو هونەرێکی کوردیی رەسەن و هاوچەرخ» کۆنسێرتێک و کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی «رەهەندەکانی عوسمان عەلی»  نووسینی «عادل محەمەد کەریم» رێکدەخات.
لەو بۆنەیەدا کە لەسەر ئەرکی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەدەچێت، تیپی مۆسیقای سلێمانی چەند بەرهەمێکی عوسمان عەلی نمایش دەکاتەوە بە بەشداریی ژەنیارانی تیپەکە و هونەرمەندانی گۆرانیبێژ کە بریتین لە «سیڤان عەباس، مەبەست شەریف، کەویار، هەردی عوسمان عەلی».
رۆژ: سێشەممە 21/6/2022
کات: 6ی ئێوارە
شوێن: هۆڵی رامادا- تەنیشت کتێبخانەی گشتی سلێمانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان