بەشی عەرەبی وێب سایتیgalawezh.com كرایەوە

10:08 - 2022-06-20
هەمەرەنگ
312 جار خوێندراوەتەوە

بەشی عەرەبی وێب سایتی
galawezh.com كرایەوەو نووسەران و توێژەران دەتوانن تەواوی بابەتەكانیان بەزمانی عەرەبی دەربارەی ئەدەبیاتی گەلاوێژخان بڵاوبكەنەوە و پلانی داهاتووش كردنەوەی بەشی ئینگلیزی ئەو وێب سایتەیە.
د.ژینۆ عەبدولڵا لە وێب سایتی
 galawezh.com لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ ئاماژەی بەوەدا لەسەر داوای خاتوو گەلاوێژ بەشی عەرەبی كراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی زۆربەی بەرهەمەكانی بەزمانی عەرەبیەو لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زۆریش بەردەوام بەزمانی عەرەبی دەربارەی بەرهەمەكانی دەكرێت. وەك بایەخێكی نوێش بۆ ناساندنی ئەدەبی كوردی بەئەدەبیاتی جیهانی لە چوارچێوەی ئەدەبی بەراوردكاری بەرهەمەكانی خاتوو گەلاوێژ بەنموونە، بەشی عەرەبی كراوەتەوە.
د.ژینۆ عەبدولڵا ئاماژەیشی بەوەدا، هەر لەو چوارچێوەیەدا و بەئامادەبوونی باڵیۆز د.محەمەد سابیر و مامۆستا یوسف زۆزانی و ستافی وێب سایتی galawezh.com و ژمارەیەك ئەكادیمی و رۆژنامەنووس لە ئۆفیسی نوێی خاتوو گەلاوێژ بایەخی كردنەوەی بەشی عەرەبی و گرنگی زمانی عەرەبی بۆ زیاتر نیشاندانی گوتاری كوردی بە وڵاتانی عەرەبی و بە جیهانیبوونی ئەدەبی كوردی لە چوارچێوەی ئەدەبی بەراوردكاری و بەرهەمە ئەدەبییەكانی خاتوو گەلاوێژ بە نموونە، مێزگردێكی ئەدەبی و رۆشنبیری ئەدەبی بەڕێوەچوو.
هاوكات پلانی داهاتووی ستافی وێب سایتیgalawezh.com كردنەوەی كتێبخانەی خاتوو گەلاوێژە بەڕووی خوێنەران و نووسەران و توێژەراندا بەشێوازی ئۆنلاین و بە دەیان ناونیشانی تێدا دەبێت لە رووی زمان و ئەدەب «رۆمان، لێكۆڵینەوە، شیعر، ئەدەبی منداڵان و بیرەوەری و نۆڤڵێت و شانۆو». هەروەها كردنەوەی بەشی ئینگلیزی وێب سایتی خاتوو گەلاوێژە

https://galawezh.com/ar/Default

بابەتە پەیوەندیدارەکان