سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی، ته‌ئكید له پشتیوانیكردنی بازرگانه عیراقییه‌كان و به‌شداریپێكردنیان له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێناندا، ده‌كه‌نه‌وه.
د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار، پێشوازی له د.حه‌یده‌ر محه‌مه‌د مه‌كییه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی، كرد و سیاسه‌ت و پلانه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی‌یان تاوتوێكرد و پێویستیی زاڵبوون به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران و پشتیوانیكردنی بازرگانه عیراقییه‌كان و به‌شداری پێكردنیان له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێناندا، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
سه‌رۆك كۆمار، روونیكرده‌وه كه كاراكردنی وه‌به‌رهێنان پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له یاساكان هه‌یه و جه‌ختی له پشتیوانی له پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته گرنگه كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ئابووریی نیشتمانی؛ په‌ره‌پێبدات و هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ربكات. هه‌روه‌ك په‌ره‌پێدانی میكانیزمه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زموون و زانیاری و به‌هێزكردنی هاوبه‌شیی بازرگانی له نێوان عیراق و وڵاتاندا، ئاماژه‌پێكرد.
لای خۆیه‌وه، د.مه‌كییه، باسێكی كورتی له‌باره‌ی پلان و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له ئێستا و بۆ داهاتوو پێشكه‌شكرد، كه ئامانج لێی په‌ره‌پێدانه به ته‌واوی پارێزگاكان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانه.