خەسرەو گورون
112
لە ژمارەكانی پێشووی باسەكانمدا، باسی هەر چوار یاریی یانەی سلێمانیم كرد لە قۆناغی چوونی یارییەكانی خولی پلە دووی یانەكانی عیراقدا (گروپی باكووری عیراق، وەرزی 1991-1990)، ئەنجامی هەرچوار یارییەكەشم بڵاو كردۆتەوە، پاش ئەو یارییانە یارییەكانی گەرانەوە دەستیانپێكرد، یەكەم یارییشمان لەگەڵ تیپی یانەی برایەتی بوو، ئەم یارییەش رۆژی 4/1/1991 كردمان، توانیشمان 2-1 یارییەكە ببەینەوە، پاشان رۆژی 11/1/1991 دووەم یاریی گەڕانەوەمان بەرامبەر یانەی 1 ی حوزەیرانی شاری كەركوك بوو، یارییەكە لە كەركوك كردمان، لەبەر ئەوەی ئەنجامەكانمان زۆر باش بوون، هاندەرانێكی زۆری هەردوو تیپ لە یاریگای شەریكەی نەوتی كەركوك ئامادە بوون.
ئەوەی پێویستە بووترێت لەم یاریەیدا ئەوەبوو رەفیقی گۆڵپارێزمان یارییەكی نایابی كردوو زۆر لێهاتووانە چەندین هەلی گۆڵكردنی یانەی 1 ی حوزەیرانی رەتكردەوە و ئەستێرەی یارییەكە بوو
مامۆستا ئازاد وەهاب و خوالێخۆشبوو فەهمی فەقێ رەشیدی قەشان بەڕێوەبەری تیپ و عومەر خەتاب و حەمە بچكۆلیش راهێنەرانی ئێمە بوون، بەپلانی 4-4-2 یارییمان كرد، تیمێكی ناوبژیوانیی لە هەولێرەوە هاتبوون بۆ بەڕێوەبردنی یارییەكە كە ئەمانە بوون(ئازاد، جەعفەر فەهیم، غازی)، تیپی حوزەیران بە درێسی شین و ئێمەش بەدرێسی سوورەوە یاریمان كرد، پێكهاتەی سەرەكی تیپەكەشمان بۆ ئەم یارییە بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵپارێز: رەفیق عەلی.
*بەرگری: خەسرەو گورون-كاپتنی تیپ، داخل جەبار، هادی كەریم، فەرەیدون ساڵح -نێرە.
*ناوەند: محەمەد عەبدوڵڵا –حەمەی هەڵەبجە، ئالان قادر، جەعفەر تۆفیق، ئامانجی سەید برایم.
*هێرشبەر: حەمەی كەریم و بەختیار رەشید.
یارییەكەش بە یەكسان بوونی هەردوو لامان 1-1 كۆتاییهات، گۆڵی تیپی خاوەن یاریگا لە دەقیقەی 39 دا كرا، تا دوا ساتەكانی یارییەكە بەو ئەنجامە یاریی دەڕۆیشت، بەڵام لە دەقیقەی 92 دا خەسرەو گورون توانی گۆڵی یەكسان بوون بكاتەوە، ئەوەی پێویستە بووترێت ئەوەیە لەم یاریەیدا رەفیقی گۆڵپارێزمان یارییەكی نایابی كردو زۆر لێهاتووانە چەندین هەلی گۆڵكردنی یانەی 1 ی حوزەیرانی رەتكردەوە و ئەستێرەی یارییەكە بوو.
بەم ئەنجامەش ئێمە وەك تیپی یانەی سلێمانی بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە لووتەكەی ریزبەندیی گروپەكەدا ماینەوە و سەركەوتنمان بۆ قۆناغی دووەمی یارییەكانی ئەم خولە مسۆگەر كرد، بەڵام مانگی جەنیوەری 1991 كاتێكی وڵاتانی هاوپەیمانان پرۆسەی رزگار كردنی كوێتیان دەستپێكرد و بارو دۆخی عیراق بەتەواوی شڵەژا، ئەم خولەش راگیرا و چارەنووسی نادیار بوو.
هەردوو راهێنەریش یەك گۆڕانكارییان كرد، خوالێخۆشبوو شاهۆ حەمە فەرەجیان خستە شوێنی جەعفەر، ئەم یاریزانانەش یەدەك بوون:سابیری سەلامی مەلا سابیر، كاژاو كەمال، ئارام عەبدولكەریم-گۆڵچی، یاسین، ئالان محەمەد. لە دەقیقەی 75 ی یارییەكەشدا ناوبژیوان بە كارتی سوور بەختیاری كردە دەرەوە و ئێمە بە 10 یاریزانەوە یارییەكەمان تەواو كرد، هەر لە یارییەكەدا شەڕو ئاژاوە لەنێوان هاندەرانی هەردوو تیپدا دروست دەبێت و پۆلیس دەكەوێتە نێوانیان و كۆنترۆڵی بارودۆخەكە دەكات و یاریی دەستپێدەكاتەوە.