بەم دواییە لەبەغدا هەڵبژاردنی نوێ بۆ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی یەكێتیی ناوەندیی بالەی عیراق كراو دوو كورد لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتنیان بەدەستهێنا و دوو پۆستی گرنگیان وەرگرت.
یەكەمیان رێبوار نوری وەرزشكاری دێرین و یاریزانی پێشووی بالەی یانەی سلێمانی بەجێگری یەكەمی سەرۆك دیارییكرا، دووەمیشیان گەیلان شێخ ستار لە شاری كەركوك كە كوڕی كەسایەتی وەرزشی دیاریی شاری كەركوك شێخ ستار بەرزنجییە بە ئەندامی یەكێتییەكە دیارییكرا، بەناوی رۆژنامەی كوردستانی نوێ بەگشتی و ستادیۆم بەتایبەتی پیرۆزبایی لە هەردووكیان دەكەین و هیوادارین خزمەتی باش بە وەرزشی كوردستان و عیراق بكەن.