پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لە دۆسێی كوشتنی كارمەندێكی ئاسایش لە چەمچەماڵ، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك و شەش كەسی نزیكی دەرچووە.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی گەلی كوردستان، رایگەیاندووە: بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك و شەش كەسی نزیكی دەرچووە و ئێستاش تۆمەتباران چەمچەماڵیان بەرەو شوێنێكی نادیار بەجێهێشتووە.