شەوانی دووشەممە و سێشەممەی رابردوو سەرجەم یارییەكانی هەر چوار گروپی یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی هەڵبژاردە بەشدارەكانی یۆرۆی 2024 - ئەڵمانیا كۆتاییانهات و ریزبەندیی كۆتایی لەم دوو گروپەشدا دەركەوتن.
دوو گۆڵی چارەنووسساز
ئەوەی لە یارییەكانی گروپەكانی یەكەم و دووەمدا تێبینی كرا ئەوە بوو دوو گۆڵی زۆر گرنگ و بەنرخ ریزبەندیی كۆتاییان لە هەردوو گروپەكەدا دیارییكرد، یەكەمیان لە گروپی یەكەمی هەڵبژاردەكاندا، ئەو گۆڵەی نیكۆڵاس فۆلكۆرگ لە دەقیقەی 92 دا بۆ ئەڵمانیای كرد كە گۆڵی یەكسان بوونی یارییەكەیان بوو 1-1 لەگەڵ سویسرا، بەڵام سویسرا بەم یەكسان بوونە بوو بە سێیەمی گروپەكە و یەكێكە لە چوار هەڵبژاردە سێیەمە سەركەوتووەكان بۆ قۆناغی 16 هەڵبژاردە.
دووەمیشیان لە گروپی دووەمدا، ئەو گۆڵەی ماتیا زاگالینی لە دەقیقەی 98 - ی یارییەكدا بۆ ئیتاڵیای كردو گۆڵی یەكسان بوونی ئیتاڵییەكان بوو 1-1 لەگەڵ كرواتیا، ئەم دوو گۆڵە ئەڵمانیای بردەوە پلەی یەكەمی گروپەكە و ئیاڵیاشی لە كردنە دەرەوە لە یۆرۆ پاراست و بۆ پلەی دووەمیی سەرخست و كرواتیاش بەڕێژەیەكی یەكجار زۆر ئاوات بووە.
لە گروپی سێیەمیشدا فەرەرنسی و هۆڵەندییەكان بە دووەم و سێیەمی گروپ گەیشتونەتە قۆناغی دووەمی یارییەكان و نەمسا بە 6 خاڵ یەكەمی گروپەكە بوو.
یەكەم و دووەم یاریی قۆناغی 16 هەڵبژاردە
پاش ئەوەی دەركەوت كە كام هەڵبژاردانە یەكەم و دووەم و سێیەمی ئەم گروپانە بوون، تا رۆژی سێشەممە دوو یاریی لە یارییەكانی قۆناغی 16 دەركەوتوون كە ئەم دوو یارییەن:
*سویسرا × ئیتاڵیا.
*ئەڵمانیا×دانیمارك.
ئینگلتەرا و ئیسپانیا و فەرەنسا و نەمسا و پورتوگالیش چاوەڕوانی دەركەوتنی دوا ریزبەندیی گروپەكانی پێنجەم و شەشەم دەكەن كە دوا جەولەی یارییەكانیان دەبێت ئەمشەو كرابن، ئەوسا یارییەكانی تری قۆناغی 16 هەڵبژاردە بەتەواوی دەردەكەن.