سیستەمی زیرەکیی دەستکرد و ستەمکردن لەزیرەکی نەمر

01:56 - 2024-06-27
ئەدەب و هونەر
225 جار خوێندراوەتەوە

نەجم محەمەد


لەساڵیادی مەرگی زیرەک دا

هونەرمەندی گەورە حەسەن زیرەک هەتاخۆی لەژیاندا بوو گەلێ ستەمی لێ دەکرا لەخۆی و لەهونەرەکەی دوای مەرگی خۆشی بەردەوام ستەمی لێ دەکرێ، نوێترین ستەم کە لە زیرەکی هونەرمەند دەکرێ لەڕێی زیرەکیی دەستکردەوەیە بەجۆرێک کەهەندێ کەس  هەندێ گۆرانی دێنن زیرەک نەیگوتون  بەهۆی  زیرەکیی دەسکردەوە  بەدەنگی حەسەن زیرەک ئەو گۆرانیە  دروست دەکەن  جابە تەنها بێت یابەدوو قۆڵی وسێ قۆڵی لەگەڵ دەنگی چەند هونەرمەندێکی  تری هاوزەمانی خۆی یان  بەدەنگی چەند هونەرمەندێکی دوای زەمانی خۆی  تێکەڵی دەکەن  یان گۆرانی  زیرەک  لەگەڵ دەنگی گۆرانی 
بێژی تردا  بەزیرەکیی دەستکرد  دروست دەکەن  ئەم  دیاردەیە دیاردەیەکی تەکنەلۆژیای نوێ یە وهیچ خزمەتێک بەهونەری زیرەک ناکات جگە لەشێواندن وتێکدانی هونەری زیرەک نەبێ کەئەمەش دیسان ستەمێکی گەورەیە لە هونەری زیرەکی نەمر دەکرێ لەڕێی تەکنەلۆژیاوە  ئەگەر چی تەکنەلۆژیا  دوێنێ  خزمەتێکی گەورەی بەبڵابوونەوە و بەدەنگ و هونەری زیرەک کرد بەڵام ئەمڕۆ وەختە تەکنەلۆژیا  هونەر و دەنگی زیرەک بشێوێنێ  خزمەتێکی نەرێنی بەهونەرەکەی زیرەک بکات .
ئەمڕۆ دەکرێت و دەتوانرێت بەسوود وەرگرتنێکی ئەرێنیانە لە تەکنەلۆژیا و زیرەکیی دەستکرد خزمەت و ئیزافە بەهونەری زیرەک بکەین ئەویش بەوشێوەیە  کە هەندێ گۆرانی و مەقام و بەستەی زیرەک هەیە  تەنها دەنگە و مۆزیکای لەگەڵ نیە، دەتوانرێت لەڕێی زیرەکیی دەستکرد و تەکنەلۆژیاوە کاری گەورە و هونەری ئۆرکسترایی و سەمفۆنی مۆزیکی  لێ دروست بکرێ  یان هەندێ گۆرانی زیرەک هەیە کە لە دانشتنی ماڵاندا خوێندونی  ئەمە خزمەت بەدەنگ و هونەری زیرەک دەکات  کە کاری مۆزیکی گەورە لەگەڵ دەنگی  خامی زیرەکدا بکەیت  کەپڕە لەهەست و ئیحساس و سۆزی زیندو و نەک دەنگی زیرەک بەزیرەکیی دەستکرد دروست بکەیت بە گۆرانیەک کە زیرەک  هەرگیز لە ژیانیدا ئەو گۆرانیەی نەگوتووە کە خاڵیە لە هەست و ئیحساس و سۆزی زیرەک  بۆیە تەکنەلۆجیا و زیرەکیی دەستکرد هەرگیز ناتوانن  هەست و ئیحاس و سۆزی زیندووانە لە دەنگی دەستکرددا دروست بکەن ئەمە جیاوازیەکەیە  هەرگیز تەکنەلۆژیا و زیرەکیی دەستکرد ناتوانن  ببنە جێگرەوەی دەنگی پڕ ئیحساس و هەست و سۆزی زیندووی ئینسان.
هەربۆیە کارێکی هەڵەیە گۆرانی دروستکردن بەدەنگی زیرەکیی دەستکرد و هەروەها ستەم کردنە لە هونەرمەند و شێواندن وتێکدانی شاکار و بەرهەمە هونەریەکانیانە دەکرێ تەکنەلۆژیا و زیرەکیی دەستکرد خزمەت بکات بەهونەری گۆرانی  و مۆزیکا و شێوازی تۆمارکردن و هتد بەڵام ناتوانێ دەنگی پڕ ئیحساسی مرۆڤ دروست بکات   دیارە ئەم دیاردەیە تەنها بەرامبەر بەهونەرەکەی زیرەک نەکراوە بەڵکو بەرامبەر بە هونەرەکەی  هونەرمەندان  ماملێ  و تایەر تۆفیق  و رەزازی و هتد کراوە و وەختە دەبێتە دیاردە کەهیچ خزمەتێک بەهونەر ناکات جگە لەتێکدان و شێواندن نەبێ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان