ئەمڕۆ دوا دوو یاریی قۆناغی 16 هەڵبژاردە دەكرێن

11:51 - 2024-07-02
وەرزش
179 جار خوێندراوەتەوە

ئەو هەڵبژاردانەی گەیشتوونەتە قۆناغی  16 هەڵبژاردەی یارییەكانی یۆرۆی 2024 - ئەڵمانیا، سەرجەم یەكەم و دووەم و باشترین چوار سێیەمی هەر شەش گروپی هەڵبژاردە بەشدارەكانن، یارییەكانیشیان لە رۆژی شەممەی رابردووەوە دەستیانپێكردووە و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت وەك ئەوەی لە خشتەكەدا دیارییكراوە، ئەمڕۆ سێشەممە كۆتاییاندێت و ئەو هەشت هەڵبژاردەیە دەردەكەون كە بۆ قۆناغی سێیەمی یارییەكان سەردەكەون.
رۆژی شەممە ئیتاڵیا ماڵئاوایی لەم یۆرۆیە كردو 0-2 بە سویسرا دۆڕا، هەرئەو رۆژە ئەڵمانیا بەربەستی دانیماركی بڕی  و 2-0 ئەمیش یارییەكەی بردەوەو پاش سویسرا ئەڵمانیا بوو بە دووەم هەڵبژاردەی سەركەوتوو بۆ قۆناغی 8 هەڵبژاردە.
ئینگلتەرا و ئیسپانیاش سێیەم و چوارەم هەڵبژاردەن كە گەیشتبنە هەمان قۆناغ پاش ئەوەی یەك لە دوای یەك لە سلۆڤاكیا و جۆرجیایان بردەوە، دەبێت دوێنێ دووشەممەش ئەم دوو یارییەی تریش كرابن:
*فەرەنسا×بەلجیكا.
*پورتوگال×سلۆڤینیا.
ئەمڕۆش سێشەممە دوا دوو یاریی ئەم قۆناغە دەكرێن و دوا دوو هەڵبژاردەی سەركەوتوو بۆ قۆناغی 8 هەڵبژاردە دیاریی دەكرێن، یارییەكانیش بەمشێوەیە دەبن:
سێشەممە 2/7/2024
*رۆمانیا×هۆڵەندا-سەعات 7.
*نەمسا×توركیا-سەعات 10.
شایانی باسە براوەی یارییەكانیش لەم هەشت یارییەوە كە دەگەنە قۆناغی 8 هەڵبژاردە بەو شێوەیە یاریی دەكەن كە لە خشتەكەدا دیارییكراوە و لە رۆژانی داهاتوودا وادە و كاتی یارییەكانیش بڵاو دەكەینەوە كە لە رۆژی هەینی ئایندە 5/7/2024 – ەوە دەستپێدەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان