ئەوانەی برنجیان گران كردبوو، دەستگیر كران

12:02 - 2024-07-02
ئابووری
104 جار خوێندراوەتەوە

كەناڵە رەسمییەكانی راگەیاندنی میانمار بڵاویان كردەوە، حكومەتی ئەو وڵاتە چوار بەڕێوەبەر زنجیرە ماركێتەكانی وڵاتەكەیان دەستگیر كردووە، لەبەر ئەوەی دەستیان هەبووە لە گرنكردنی برنجدا.
دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە دا، كە ژمارەیەكی دیكەش لە بازرگان و دوكاندار و خاوەن ئاشەكانیش دەستگیر كراون، لەبەر ئەوەی سەرجەم دەستگیركراوەكان دەستیان هەبوو لە گرانكردنی برنجدا بە رێژەی جیاجیا، كە رێژەكەیان لە نێوان %31 بۆ %70دایە، كە مترسی گرانیی لێ دەكەوێتەوە.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان