بەبەشداری زیاتر لە 120 منداڵ، ئەكادیمیای یانەی ئەكاد خولێكی تۆپی پێی بۆ منداڵانی عەنكاوە كردەوە، بەشدار بووانی خولەکە لە ماوەی 40 رۆژدا، بەشێوەیەكی ئەكادیمی فێری سەرەتاکانی هونەریی یاریی تۆپی پێکران.
مەكسیم عیسا بەرێوەبەری خولەكە وتی: رۆژی 15/5 ئەم خولەمان كردەوە، 29/6/2024 كۆتاییهات، لەوماوەیەدا هەموو ئاسانكارییەك بۆ بەشداربووان كرابوو، چونكە ئەكادیمیای یانەكەمان، گرنگی سەرەكی بە تەمەنە کەمەكان دەدات بۆ ئەوەی نەوەیەكی نوێی ئەكادیمی پرۆفیشناڵ بەرهەم بهێنیت، ئامانجمان پەروەردە كردن و فێرکردن و هۆشیاركردنەوەی نەوەیەكی تەندروستە.
لە کۆتایی ئەم خولەدا و لەرێورەسمێكی شایستەدا، بەئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان تاریق عەبدولڕەحمان وسەرۆكی یانەی ئەكاد و یاریزانی دێرینی هەولێر نەریمان محەمەد و موحسین ئەیداس و فازڵ سەیدا، خەڵات و میدال بەسەر بەشداربوواندا دابەشكرا.
زاگرۆس نانەكەلی