تێنسی سەرزەوی

01:05 - 2024-07-02
وەرزش
106 جار خوێندراوەتەوە

لرۆژی 26/5 گراند سلامی رۆڵاند گارۆس دەستپێكرد و هەردوو خولی كوڕان و كچان چەندین یاریی گرنگ و بەهێزیان بەخۆیانەوە بینی، دواجار 9/6/2024 هەردوو یاریی كۆتایی كچان و كوڕانیشی كران و شیڤیۆتیك و زڤیریڤ جامی پاڵەوانی هەردوو خولەكەیان بەرز كردەوە، ئەمە دووەم گراند سلامی ئەمساڵ بوو رێكبخرێت پاش ئوستورالیا ئۆپن كە مانگی جەنیوەری رێكخرابوو.
سەبارەت بەماستەرزەكانیش دوا ماستەرز، ماستەرزی رۆما بوو، 8 تا 19/5 بەردەوام بوو، لە یاریی كۆتایی خولی كچاندا ئیگا شفیۆتیك-پۆڵەندا 2-0 لە ئارینا سابلینكا-ی بیلۆروسی بردەوە، لەخولی كوڕانیشدا، ئەلیكسەندەر زڤیریڤ-ئەڵمانیا    2-0 لە نیكۆڵاس گاری-چیلی بردەوە.

خشتەی پاڵەوانێتییەكان 
ئەو ماستەر ز گراند سلامانەی تائێستا كراون 
گراند سلامی ئوستورالیا (AO OPEN)(1)
*15/1 تا 28/1/2024 لە شاری ملبۆرنی ئوستورالیا کرا.
*یاریی كۆتایی كوڕان (یانیك سینەر-ئیتالیا 3×2 دانیێل میدڤیدیڤ-روسیا).
*یاریی كۆتایی كچان (ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا 2× 0 چینوین چینگ-چین).
ماستەرزی ئیندیانا وێڵز-ئەمریكا(1)
*6 تا 11/3/2024 ریکخرا.
*یاریی كۆتایی كوڕان (كارلۆس ئەلكاراز-ئیسپانیا 2× 0 دانیێل میدڤیدیڤ-روسیا).
*یاریی كۆتایی كچان (ئیگا شیڤیۆنتك-پۆڵەندا 2× 0 مارییا ساكاری-یۆنان).
ماستەرزی مەیامی-ئەمریكا (2) 
*20 تا 31/3/2024 رێكخرا، یاریی كۆتاییەكان ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوو:
* كوڕان (گریگۆر دیمترۆڤ-بولگاریا 2× 0 یانیك سینەر-ئیتاڵیا).
* كچان (دانێللا كۆلینز-ئەمریكا 2×0 ئیلینا رایباكینا-كازاخستان).
ماستەرزی مۆنتیكارلۆ (3) 
* كوڕان (تیستیباس-یۆنان 2× 0 كاسپەر رود-دانیمارك).
ماستەرزی مەدرید (4)
ئەم ماستەرزە بۆ كوڕان و كچان بوو، لە نێوان رۆژانی 24/4 تا 5/5/2024 رێكخرا، هەردوو یاریی كۆتایی كوڕان و كچان بەمشێوەیە بوو:
*كوڕان: ئەندرییە رۆبۆلیڤ-روسیا 2×1فیلیكس ئۆجێر-كەنەدا.
*كچان: ئیگا شیڤیۆتیك-پۆڵەندا 2×1 ئارینا سابالینكا-بیلۆروسیا.

ماستەرزی رۆما (5)
خولی كچان
*ئیگا شفیۆتیك-پۆڵەندا 2×0 ئارینا سابلینكا-بیلۆ روسیا.
خولی كوڕان
*ئەلیكسەندەر زڤیریڤ-ئەڵمانیا2×0نیكۆڵاس گاری-چیلی.
ماستەر ز گراند سلامەكانی تر
 مانگی یۆنیۆ – حوزەیران هیچ پاڵەوانێتییەك لە پاڵەوانێتییە مەزنەكان بەڕێوە نەچوون، جگەلە چەند پاڵەوانێتیەكی 250 و 500 خاڵی نەبێت، بەڵام مانگی  تەموز-یۆلیۆ، گراند سلامی ویمبڵدۆن رۆژی 1/7 دەستپێکرد و تا 14/7 بەردەوام دەبێت كە سێیەم گراند سلامی ئەمساڵە، هیچ ماستەرزێكیش لەم مانگەدا بەڕێوە ناچێت.
بەڵام مانگی ئۆگستۆس-ئابی 2024 سێ ماستەرز و گراند سلامێكی تیادا دەكرێت بەمشێوەیە:
*ماستەرزەكانی مۆنتریال و تۆرینتۆ بۆ كوڕان و كچان لە كەنەدا 6/8/2024 دەستپێدەكەن.
*ماستەرزی سینسیناتی بۆ كوڕان و كچان 12 تا 19/8 بەردەوام دەبێت.
*گراند سلامی یو ئێس ئۆپن كە چوارەم و دوا گراند سلامی ئەمساڵە 26/8 دەستپێدەكات و 8/9/2024 كۆتاییدێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان