خولی ئەستێرەكانی عیراق

پاش دوو دۆڕاندنی یەك لەسەر یەك، نەورۆز لەزەورای بردەوە

11:34 - 2024-07-03
وەرزش
181 جار خوێندراوەتەوە

لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی 36 –ی خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عیراقدا، تیپی یانەی نەورۆز پاش دوو دۆڕاندنی یەك لەسەر یەك، سەركەوتنێكی باشی تۆمار كردو بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە زەورای بەهێز و سێیەمی ریزبەندیی خولی ئەستێرەكانی عیراقی بردەوە.
یارییەكە رۆژی دووشەممە 1/7/2024 لە یاریگای سلێمانی كراو هاندەرانێكی زۆر ئامادەی بینینی بوون، لە تایمی یەكەم و لە دەقیقەی43-ی یارییەكەدا، ئیبراهیم تۆمیوا توانی گۆڵی بردنەوە بەنرخەكەی نەورۆز بكات.
پێش ئەم یارییە، تیپی یانەی نەورۆز دوو یاریی دۆڕاندبوو، رۆژی پێنجشەممە 27/6 لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا توشی دۆڕاندن هات و 1-2 بە تیپی یانەی كەرخ دۆڕا، پێشتریش رۆژی یەكشەممە 23/6 لە یاریگای خۆیدا توشی دۆڕاندنێكی سەخت هات و 0-3 بە تیپی یانەی نەجەف دۆڕابوو.
رۆژی شەممەی ئایندە 6/7/2024 یارییەكانی هەفتەی 27 -یش دەكرێن و یاریی یانەكانی كوردستانی بەشدار لەم خولەدا بەمشێوەیە دەبن:
*كارەبا×نەورۆز.
*شورتە×دهۆك.
*زاخۆ×حدود.
* هەولێر×كەربەلا.
بەم دوو دۆڕاندنە بە نەجەف و كرخ و بردنەوەكەی لە زەورا، تیپی یانەی نەورۆز لەپلەی حەوتەمدا وەستاوە، ریزبەندیی یانەكانی كوردستانی بەشدار و یەكەم تا سێیەمی ریزبەندیی ئەم خولە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
-1شورتە - 81خاڵ.
-2قووە جەوی - 78 خاڵ.
-3زەورا - 72  خاڵ.
-4زاخۆ - 65  خاڵ.
-6دهۆك - 57 خاڵ.
-7نەورۆز - 54 خاڵ.
-14هەولێر - 37 خاڵ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان