لە مەڵبەندی 1ی سلێمانیدا بەردەوامە...

لەنیا عەبدوڵڵا: باشترینەكان ئەو كەسانەن كە سەختییەكانی ژیان دەبڕن

11:45 - 2024-07-03
هەمەرەنگ
236 جار خوێندراوەتەوە

لەنیا عەبدوڵڵا، راگەیەندكار، لە بەشی (گەنجان)ی مەڵبـەندی (1)ی سلێمانیدا كاردەكات،  ئاگاداری كار و پڕۆژە چالاكییەكانی ئەو بەشەیە.
لەنیا عەبدوڵڵا بە دوالاپەڕە دەڵێت: لە مەڵبەندی (1)ی سلێمانی لە بەشی گەنجان لەگەڵ كۆمەڵێك هەڤاڵی خۆشەویست بۆ خزمەتكردن كاردەكەین، من لەو بەشەدا ئاگاداری كار و پڕۆژە و چالاكییەكانم، لە بەشی گەنجان لەگەڵ كۆمەڵێ گەنجی ئازا و بە توانا كە خاوەن بڕوانامەن بە كچ و كوڕەوە خۆبەخشانە كاردەكەین، لە بەشەكەماندا كۆمەڵێ ستافین كە هەریەكێكمان دابەش بووین بۆ چەند ناوەندێك کە بریتیین لە(هەلی كار، پڕۆژە و چالاكی، وەرزش، راگەیاندن، گەشەپێدان، چەند ناوەندێكی تر بۆ خزمەتكردن). 
لەنیا وتیشی: كاركردن لە شوێنێكی وەك مەڵبەندی (1)ی سلێمانی یاخود هەر ئۆرگانێكی تری حزب هیچ جیاوازیەكی نییە، چونكە لە هەر كوێ بیت بەپاكی  بەبێ جیاوازی كە رێگەت پێدرا كار بكەیت گەورەترین و جوانترین دەبیت، ئێمەش لێرە خزمەت دەكەین بەبێ گوێدانە هیچ جیاوازییەك و چین و توێژێك یان رەگەزێك، باشترینەكان ئەو كەسانەن كە سەختییەكانی ژیان دەبڕن، بێگومان لە هەموو بوارەكانی ژیاندا هیچ كات نابێت بگەیتە ئەو ئاستەی كە پڕ ئەزموون بیت، چونكە كەسەكان لە یەك ئاستدا نامێننەوە هەربۆیە هەمیشە دەبێت هەوڵبدەین بۆ فێربوون، پێویستە جوانی و ناشرینی و باشی رابردووی خۆمان خۆشبووێت تا بتوانین سەربكەوین و وانە وەربگرین لە ئەزموونی رابردوو و داهاتوومان جوانتر بكەین، بێگومان خانمان هەمیشە پێشەنگ بوون و ماندوون و خزمەتیان كردووە.                        یەسنا محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان