ئا: عەبدوڵڵا سدیق
حکومەتی عیراق لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرەدایە، کە لە ماوەی پێشوودا بە شێوەیەکی زۆر بەرزبۆتەوە بە تایبەتی لە بەغدای پایتەخت، لەم بارەیەوە نەبیل ئەلسەفار وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانیی و نیشتەجێبوون رایگەیاند: وەزارەت پلانێکی هەمەلایەنەی داناوە کە لە ساڵی 2024 بۆ 2030 دەخایەنێت، بە گوێرەی ئەو پلانە کۆمەڵێک پرۆژەی نیشتەجێبوون دروستدەکات و سندوقێکی پێشینەی خانووبەرەش بە توانای بڕی سێ ترلیۆن دینار دادەمەزرێت.
رۆژنامەی ئەلسەباح