لە چوار چێوەی یارییەكانی جەولەی پێنجەمی دوا قۆناغی یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراقدا، پێشمەرگەی سلێمانی یارییەكی گرنگ دەكات.
یارییەكەی پێشمەرگە لەیاریگای خۆیدا دەبێت و تیایدا میوانداریی لە یانەی ئیتیساڵاتی چوارەمی ریزبەندیی دەكات، پێشمەرگەش دووەمی ریزبەندییەو تەنیا یەك خاڵ لە دیالەی یەكەمەوە دوورە كە دیالە 8 خاڵ و پێشمەرگەش 7 خاڵی هەیە، یاریی دووەمی گروپەكە دیالەی یەكەم و مەسافی سێیەمی ریزبەندیی دەیكەن و مەسافیش خاوەنی 5 خاڵە و یارییەكەش لە یاریگای بەعقوبە دەكرێت.