وەفای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بۆ پ.د. عەتا عەبدولڕەحمان

10:57 - 2024-07-04
هەمەرەنگ
158 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی سێشەممە 2/7/2024، پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئە‌حمەد راگری كۆلێجی زانستە مرۆڤــــایەتییەكـــان، بـــە ئـــامـــادەبوونـــی پ.ی.د.خەلیل كەریم محەمەد یاریدەدەری راگر و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن و ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران، بــــــەهۆی خـــانەنشـــینبوونی‌ و لـــەپای بەرپرسیارێتی‌ و ئەرك‌ و ماندوبوون‌ و ئەو خزمەتەی كە چەندین ساڵە پێشكەشی زانكۆی سلێمانی كردووە، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە پ.د.عەتا عەبدولڕەحمان محێدین لە بەشی مێژوو، لە رێوڕەسمەكەدا  پ.د.عەتا رایگەیاند: راستە لە ئێستادا خانەنشین بووم، بەڵام ئامادەی هەموو هاوكارییەكم كە بتوانم لە رێگەیەوە خزمەت بە بواری زانست و زانكۆی سلێمانی بكەم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان