پاڵێوگەی كەربەلا دەكەوێتەكار

11:34 - 2022-06-21
ئابووری
396 جار خوێندراوەتەوە

پاڵێوگەی نەوتی كەربەلا لە عیراق كە بە نوێترین تەكنۆلۆجیای پێشكەوتوو بنیاتنراوە، بەم نزیكانە دەكەوێتەكار.
پاڵێوگەكە لەلایەن كۆمپانیا هاوبەشە كۆرییەكان و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی كۆمپانیای (هۆندای) بنیاتنراوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان: پاڵێوگەكە توانای ئەوەی هەیە رۆژانە بڕی (140) هەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت و بڕیارە لە مانگی نۆی ئەمساڵدا بە رەسمی بكرێتەوە.
پاڵێوگەی كەربەلا كە دەبێت بە نوێترین پاڵێوگە لەسەر ئاستی عیراق، لە هەر بەرمیلێك نەوت (37 ٪)ی دەكات بە بەنزین، (17 ٪) گاز، (13 ٪) نەوتی سپی، (4.3 ٪) قیر و (20 ٪)یش رۆنی ئۆتۆمبێل.

بابەتە پەیوەندیدارەکان