چەند.........تۆ............. دیواری

06:17 - 2024-07-04
ئەدەب و هونەر
139 جار خوێندراوەتەوە

گوڵاڵە عوسمان

 
دیوارێک
بەناومدا تێدەپەڕێت و تێپەڕینێک 
لە مندا بوو بەدیوار. 
دیوارێک 
لاری دوو ڕاستە هێڵە یەکتری نابڕن
تۆ کە نەهاتی...... کە نەڕۆیشتم من......
دیوارێک
دەمخاتە دەرەوەی تۆ و تۆش لە نێویدانیت!...... جانیت...؟ 
دیوارێک 
یەکەم خاڵی شلۆقی نێوانمان بوو....... ئای کە بوو............
دیوارێک 
لە ژێر ڕۆحمدایە تادەرنەچێ........نا ...........ڕووخێ.......... دەرنەچون دەڕووخێ بەسەرما من تەمەنێکە. 
دیوارێک 
لە م بەر بۆ ئەو بەریی لە نێوانیدا 
نەهامەتیەکانم....... هەن. 
 دیوار بوو........
بوو بە دووەمین بەشی خۆم و سەرکەوت بەسەرمدا و............ تۆرانی کردم. 
دیوار بوو.......
تاسەر لێوم تا قوڵایی یەخەکەم تا بەردەرگای ژوورەکەم تا دواکەلێنی ئەڤینداریم هات و..... هەر هات، یەک پارچە کردمی بەکارە سات..... 
دیوار بوو......
بوو بە چەند جارەی شکانی دڵم و 
هیچ شتێکمی تێدا بە دی نەهات. 
زۆر بەدینەهاتنم....... تێدا بەدیهات.
دیوار... دیوار...
کاتێ چاوەکانم دادەخست و بیرم 
لەو دەکردەوە ئیدی دەمزانی بێدەرەتان ترم لە گەڕانەوە و........گەڕاوەترم لە ڕۆیشتن......... وای دەرەتان چەند بێ ......... گەڕانەوەی. 
دیوار بووین......... کە بەیەکەوە لە یەکتر هەڵهاتین و چۆڵبوونمان پڕکرد لە سەنگەر.......
............واتا........ واتا.... دیوار 
لە چاڵێکی پڕ لە وشەدا دەریدەهێنام و ڕستە ڕستە دایدەڕشتمەوە...
..............لە خەونمدا بوو
لە چاوەکانیدا دەستی بەسەرمدادەگرت و لە وشەکانیدا پشتی تێدەکردم.... دیوار 
........ لە سەرمدا دیوار بوو 
لێنەدەگەڕا بگەمە ئەو بەشەت بۆ دروستکردنی منت ڕووخاند... ڕووخام.... و........ هیچ بەشێکتم نەبینی. 
.............. لە سەرشانم بوو.
نەیدەهێشت، گوێ لە تەنبور ژەنەکان بگرم، یەکەمین پێکەوە بون کۆپی بکەم، 
تەنیاییم بدەم بەڕەهن... وەک شتێ 
ئیرەیی دەبرد..... چۆن نایبا..... دیوار.
............ لە هەموو شوێنێکمدا بوو دیوار. 
ئەو دەمانەی نزام دەکرد لە پێچێکی خەیاڵما لە ئەزەل و ئەبەدمدا پیربم یان 
لە کوچەیەکی خۆمدا بەسەرێکی سوکەوە بمرم. 
دەخوڵایەوە بەدەورمدا وەسوەسەی بۆ دروست دەکردم، بەزمانمەوە لکا بوو دیوار............... 
دیوارێک هەبوو
لەسەر دیواری دڵم دیواری دەکرد.... چۆن.... نایکات... ئەو بەدەستەکانی من کاری دەکرد.
هەشبوو....
جیهانی خستە ناو چوار چێوەیەکەوە کەچی من لە نێویدا نەبووم.... تەنیا تەنیام لەدەرەوەی جیهان....... ئای جیهانی تەنیایی...
دیوارێک هەبوو....... بەڵێنیدا 
هەر من لە نێویدابم بەڵام کە دەمبینی هەموو کەس لەوێن.... وای ئەوێم چەند ئەیەشا....
هەشبوو هێندە لە مندا گەورە بوو بوو کە دەمبینی بەرگەی خۆمم نەدەگرت، 
ئەو دەستی دەخستە سەر من و منیش دەم ویست لەودا دەست پێبکەم...... هەر نەشمکرد. 
دیوارێک هەبوو تەکلیفی ڕوون نەبوو! بەردەنگیم نەبوو! پێمپێدەکەنی ......... بەگریانەکانم!....... دڵخۆشیەکانم! تێکەڵ نەدەبووین و، شتێکی نەدەکرد سادەبێ. 

 دیوار پڕمدەکات لە ساڵی پیری و لا لا هەڵمدەچنی و گەڵا گەڵا ئەمخاتە سەر سەحنەی پاییییییییییز. 
دیوار لە سنگمابوو کەوتە بیری قوڵی چاوەکانمەوە و وەختبوو و بخنکێم، 
چوونکە ئەو لەجوگرافیایی مندابوو. 
وای.......... جوگرافیای من. 
دیوار لە خۆم دەچێ ڕێک لەو ساتانەی پڕم دەکردی لە..... نا! ..... نابێ!..... ناکرێ !تۆش چەندە خۆت ڕێک دەخستەوە هەر لێڵ بووی...... لێێێێێڵ. 
دیوار وەک تۆ لە خۆتدا بۆشاییەکیت و لە مندا شەقامێکی قەرەباڵغ..... من لە پشتی دیوارێکەوە خۆم دەشارمەوەو دیوارێکیش لە ناو تۆدا..... ون بوووووو.
دیوار...... دیوار 
بە چۆڵاییەکانمدا بەناو دەرگاکانمدا بە هێزمدا بە ناو دیوارەکانمدا، دەڕوات دەڕوات....... تادەگاتەوە بەتۆ و تۆش لە مندا وەستاوی................ من لەم دیو تۆ لەو دیو دیواری منننننننننی! وای چەند تۆ...... دیواری........

بابەتە پەیوەندیدارەکان