مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى نوێی ئێران

11:06 - 2024-07-06
جیهان
181 جار خوێندراوەتەوە

مەسعود پزیشکیان، لە خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئێراندا زۆرینەى دەنگەکانى بەدەستهێنا و بوو بە نۆیەمین سەرۆی ئەو وڵاتە.
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى ئێران ئەنجامى کۆتایى خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئێرانى بڵاوکردەوە. بەگوێرەى ئەنجامەکە لەکۆى 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگی جیاكراوە، مەسعود پزیشكیان 16,384,403 دەنگ و سەعید جەلیلی 13,538,179 دەنگى بەدەستهێناوە.
بەگوێرەى راگەیەنراوەکە، مەسعود پزیشکیان لە خولى دووەمى هەڵبژاردنەکەدا زۆرینەى دەنگەکانى بەدەستهێنا و بوو بە نۆیەمین سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان