پاڵه‌وانێتی به‌ناوبانگی رۆیاڵ ئیسكۆت كه تایبه‌ته به ئه‌سپسواری كۆتایی هات و له رۆژی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به ئاماده‌بوونی چه‌ندین ئه‌ندامی خێزانی شاهانه چه‌ندین پێشبڕكێ به‌ڕێوه‌چوون.
ئه‌سپی ناڤال كراون به راهێنه‌رایه‌تی شارلی ئابلبی توانی پێشبڕكێی 1200 مه‌تر له‌سه‌ر چیمه‌ن بباته‌وه‌و سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر به دیارترین و به‌ناوبانگترین ئه‌سپه‌كانی جیهان بنووسێته‌وه.
ناڤال كراون توانی پێشبڕكێی پلاتینیۆم جۆبلی سته‌یكس بباته‌وه كه تایبه‌ته به باشترین ئه‌سپه‌كانی جیهان.
له پێشبڕكێی جێرزی سیتیكس نۆبل تروس كه ویلیا‌م بیوك سواریی بوو پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
رایان مۆریش توانی وه‌كو جۆكی حه‌وته‌م پله‌ی یه‌كه‌می له رۆیاڵ ئیسكۆت نووسیه‌وه‌و ئه‌مجاره له‌سه‌ر پشتی ئه‌سپی برۆم پله‌ی یه‌كه‌می هاردویل ستیكسی برده‌وه.
دواین پێشبڕكێی پاڵه‌وانێتییه‌كه پلاتینیۆم جۆبلی ستیكس بوو كه ناڤال كراون توانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست بهێنێت.
رۆیاڵ ئیسكۆت یه‌كێكه له گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵ له به‌ریتانیا و له‌ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌ڕیوه‌ده‌چێت كه له‌و ماوه‌یه نزیكه‌ی 270 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی چالاكیه‌كان ده‌بن.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه یاسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه كوران و كچانی ئاماده‌بوو ده‌بێته هه‌میشه كڵاویان له‌سه‌ربێت و پیاوان نابێت جگه له قات هیچ جل و به‌رگرێكی تر له‌به‌ربكه‌ن.
به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما رێگه درا بۆ یه‌كه‌م جار پیاوان چاکەتی قاته‌كه‌یان دابكه‌نن، به‌ڵام ته‌نها له‌ماوه‌ی دوا نیوه‌ڕۆ ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ی خێزانی شاهانه ده‌ڕۆن.
ئه‌م پاڵه‌وانیتییه به‌وه ناسراوه كچانی ئاماده‌بوو هه‌میشه سه‌یرترین جۆری كڵاوه‌كان ده‌كه‌نه سه‌ریان و ئه‌مساڵیش چه‌ندین كڵاوی سه‌یریان
كردبوه سه‌ریان.
ئەمساڵیش بۆ یەکەم جار لەوەتەی بووەتە شازن، شاژنە ئیلیزابێس لە هیچ کام لە چالاکیەکان ئامادەنەبوو.