مەترسییەکانی پاشەکشەی ئابووریی لە ئەڵمانیا

10:14 - 2024-07-07
ئابووری
185 جار خوێندراوەتەوە
ئابووریی ئەڵمانیا پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

یەکەم زلهێزی ئابووریی ناوچەی یۆرۆ نیشانەکانی ماندووێتی پێوە دیارە. ساڵی2023 ئابووری ئەڵمانیا پاشەکشەیەکی کەمی کرد بە رێژەی %0.3، بە پێی راگەیەنراوی ئاماری فیدراڵ رەنگە هەمان رێژە لە ساڵی 2024دا دووبارە بێتەوە، یان وەک پێشتر چەند دامەزراوەیەک پێشبینییان کردبوو زیاد بکات، بۆ نموونە پەیمانگای توێژینەوەی ئابووری زانکۆی میونشن پێی وایە ئەم ساڵ پاشەکشەی ئابووری بەرز دەبێتەوە بۆ %0.5. 
لەم ماوەیەدا کەرتی پیشەسازیی ئەڵمانیا گورزی توندی بەرکەوتووە، ئەو کەرتەش رۆڵی گرنگی هەیە لە هەناردە و ئابووری ئەڵمانیادا. بەرهەمی پیشەسازی بە درێژایی 2023 بە رێژەی %1.5 کەمی کردووە، حەوت مانگیش بەردەوام کەمی دەکرد و تا دەستپێکی ساڵی 2024 بەردەوام بووە. کێشەیەکی دیکە ئەوە، کە خواست لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دەرەوەش کەمیکردووە و ئاستی بەکاربردن دابەزیوە. 
خاڵی بەهێزی ئابووریی ئەڵمانیا
بە پێی ئەم بنەمایە، لەبەردەم کۆمەڵێک پێکهاتەی بەهێزی هۆکارە خولی و ترسناکەکانداین، کە بۆ داهاتووی دامەزراوەی ئابووری ئەڵمانیا و هاوبەشەکانی یەکێتی ئەورووپا و زیاتریش فەڕەنسا، زۆر نیگەرانکەرن. خواست لەسەر هەناردەی ئامێر و ئۆتۆمبێلی ئەڵمانیا کەمبۆتەوە، کە خاڵی بەهێزی بەرهەمی وڵاتەکەیە. وڵاتانی کڕیاری بەرهەمە ئەڵمانییەکانیش بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی سوود لە ئەمریکا و بانکی ناوەندی ئەوروپا، تووشی کێشەی گەورە بوون. 
گرانیی و ئاڵۆزی قەرزکردن، کاریگەریی لەسەر وەبەرهێنەرانی چالاکی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت هەیە، ئاستی کڕین وڵاتانی تازە گەشەکردوودا خاودەبێتەوە، بارودۆخەکە زیاتر زیان لە پیشەسازی ئەڵمانیا دەدات، دوورکەوتنەوەی هێواش لە رکابەریی سیستماتیک نزیکە روو بدات، گەشەکردنی توانای چین لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا رکابەری ئەڵمانیا دەکات.
لە لایەکی دیکەوە بەرزبوونەوەی خەرجی وزە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە، هەڵاوسانی ناوخۆی زیاد کردووە، کە ساڵی 2023 گەیشتە %5.9 کە یەکێک بوو لە بەرزترین ئاستی هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆدا، هەروەها بەکارهێنانی ناوخۆ بە هۆی کەمبوونەوەی کرێی کارەوە لە زۆربەی کەرتەکاندا، گرژی کۆمەڵایەتی هەڵکشاندووە و ئەوەش بۆ مۆدێلی ئەڵمانیا نائاساییە، کە بە پشتبەستن بە رێککەوتنە کۆمەڵایەتییەکان بەناوبانگە، ئێستا چوار هۆکاری بنەڕەتی ئەو پێشمەرجانە لاوازدەکەن و نایانهێڵن، کە سەردەمێک مۆدێلێکی ئەڵمانی خوازراو بوون.
1- نوقمبوون لە ئەتڵەنتیزمی بێ بندا
دوابەدوای شەڕ لە شوباتی ساڵی 2022دا راوێژکاری ئەڵمانیا وتی: رابردوو کۆتایی هاتووە. دابینکردنی ناوازەی 100 ملیار یۆرۆ لە دەرەوەی یاساکانی بودجە بە ئامانجی گۆڕینی سوپای فیدراڵ بۆ پایەی سەرەکی ناتۆ لە ئەوروپا، ئاماژەی چوونە ناو سەردەمێکی نوێیە. بەرلین نیازی وایە زوو پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ کەمبکاتەوە، بە تایبەتی رێککەوتنە ستراتیژییەکانی وەرگرتنی غازی سروشتی هەرزان لە روسیا.
تایبەتمەندی دژوار و وێرانکەری ئەم هەڵبژاردنە، دوای تەقینەوەی بۆری غازی (نۆرد ستریم) لە دەریای باڵتیک، پیشەسازی ئەڵمانیا ناچاربوو زوو خۆی لەگەڵ زیادبوونی تێچووی وزە بگونجێنێت. 
هاوکات کۆمپانیا ئەمریکییەکان زۆرترین قازانجیان لە دۆخی نوێکرد. کۆمپانیاکانی چەک وەک (لۆکهید مارتن) دروستکەری فڕۆکەی (F 35)، یان کۆمپانیای بیگ ئۆیل، کۆمپانیا گەورەکەی دەرهێنانی سووتەمەنی بەردینی دەرهێنەری غازی سروشتی شل، تەکنیکی ئالودەی شکاندنی هایدرۆلیکی بەکار دێنێت، ئەڵمانیا زوو داوای هاوکاری لێکردن.

 

ئاکامەکانی ئەم ناجێگیریی و نادڵنیاییە زۆرەی کرێکاران و خانەنشینان بۆ داهاتوو، کاریگەریی لەسەر خەرج و خواستی ناوخۆ زۆر خراپ دەبێت

 

2- تەڵەی خۆپارێزی نائاسایی 
هەر سێ حزبی هاوپەیمانی حکومەتەکەی شۆڵتز گرێبەستە توندەکەی ئەرتەدۆکسی رەهای بودجەی ساڵی 2024یان ئیمزا کرد. یاسایەکی زێڕین بوو لە ساڵی 2009دا، هاوپەیمانی گەورەی حزب لە کاتی ئەنجێلا مێرکل-دا کورتهێنانی بودجەی فیدراڵی بۆ %0.35 کەمکردەوە. 
ئەم توندییەی بودجە لە کاتی کۆڤید و هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکراین لە کۆتایی ساڵی 2023دا هەڵپەسێردرا. حزبە هاوپەیمانەکان لە ژێر فشاری دەستوور و کانونی یەکەمی رابردوودا بڕیاریاندا بە پێی بەرنامەدانان، لە یەکی کانونی دووەمی ساڵی 2024وە پابەندبن. لە خراپترین کاتدا کە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە حکومەت ناچاردەکات بودجەی وڵات نزیکەی 60 ملیار بەراورد بە پێشبینییە بەراییەکان کەم بکاتەوە، بەمەش حکومەت لە وەبەرهێنانە گەورەکەی دواکەوتووە، کە میراتێکی پێشترە و لە قۆناغی خۆپارێزییدا چەسپاوە. 
کاریگەری بەسەر بەرژەوەندیی گشتییەوە هەبوو، ژمارەیەکی زۆر پڕۆژە دواکەوتن، هەروەها کەمکردنەوەی یارمەتی تێچوونی سووتەمەنی گاز بۆ ئامێرە کشتوکاڵییەکان، کە لە ساڵی 2024 شۆڕشی جووتیارانی هەڵگیرساند. زیادبوونی باج لەسەر بەرهەمی گازی کاربۆن، نرخی وزە و بەنزینی بۆ کەمداهاتترین خێزان بەرزکردەوە. کەمکردنەوەی خەرجییەکان کاروباری کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە، چونکە خەرجی بەگژداچوونەوە بەهەژاری منداڵان، دیاردەیەکە پەلی بۆیەکەم ئابووری ناوچەی یۆرۆ هاویشتووە.
3-مۆدێلی کۆمەڵایەتی ماندووی ئەڵمانیا
لەڕێساداماڵینی کۆتایی دوو هەزارەکاندا لەلایەن حکومەتی هاوپەیمانی شرۆیدەر-ەوە، پێکهاتوو لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی ئەڵمانیا و سەوزەکان بە رەهەندی زیاتر نابەرهەمهێن گەیشت، یاساکانی هارتز-یش بە بەکاتیکردنی کاری ملیۆنان کەس، تەڵەیەکی بۆ هێنانەدی کرێی کاری کەم نایەوە، بارودۆخێکە رزگاربوون لێی مەحاڵە، دژی پێویستبوون بە کاری کوالێتی بەرزە و ئابووری دیجیتاڵی پەروەردە زۆر لاوازدەکات.
 
4- کاریگەریی پلاری هەژاری دنیای کار و بەساڵاچووان 
زۆربەی کارمەندەکان هەست بە نادادپەروەری کەمبوونەوەی کرێی کاری راستەقینە دەکەن بەرامبەر بە هەڵاوسان، کە سەری کێشاوەتە ململانێی کۆمەڵایەتی، لەو کۆمپانیانەی سەندیکای کرێکارییان بەهێز بوو. کرێکارانی هێڵی ئاسن، شوفێرانی لوکۆمۆتیڤ، کارمەندانی خزمەتگوزاریی گشتی، فەرمانگەی پۆست، کۆمپانیای میتالۆرگیک یان لوفتانزا دوای ململانێیەکی توندی بێوێنە توانیان قەرەبووی زیانی هەقدەستەکان بەهۆی هەڵاوسانەوە بکەنەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ زۆربەی مووچەخۆران زۆر بە ئازار بوو. 
بارودۆخەکە بۆ خانەنشینان خراپترە، کە نزیکەی یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئەڵمانیان. سیستمی دووانەیی کارمەندان کە رێککەوتنی نرخدانان نایانگرێتەوە و لە وەرگرتنی زیادەی خانەنشینی ماڵەوە سوود وەردەگرن. ژیان بۆ کەسانی زۆرینە، بەهای مافی خانەنشینی بەهۆی چەندین چاکسازیی لەسیستمەکەدا لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا تێکچووە. 
ئاکامەکانی ئەم ناجێگیریی و نادڵنیاییە زۆرەی کرێکاران و خانەنشینان بۆ داهاتوو، کاریگەریی لەسەر خەرج و خواستی ناوخۆ زۆر خراپ دەبێت و تا بەردەوامی ئەم لۆژیکە پێکهاتەییەش دەمێنێتەوە. 
سەرچاوە: ir.mondediplo.com 

بابەتە پەیوەندیدارەکان