ئەمڕۆ پرۆژەی یەکتربڕی ئارام لە شاری سلێمانی بە رووی شۆفیران هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە و هاتوچۆ لەو بەشەی شەقامی مەلیک مەحمود ئاسایی دەبێتەوە.
لەچوارچێوەی پلانەکانی قوباد تاڵەبانی بۆ هاندانی وەبەرهێنان و گەشەپیدانی زیاتری شاری سلێمانی، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7/7/2024 یەکتربڕی ئارام بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.
پرۆژەی یەکتربڕی ئارام پێکهاتووە لە بونیادنانی نزمە پردێک بۆ سەربەستکردنی شۆفێرانی بازنەی مەلیک مەحموود و هەموو ئەو گەڕانەوانەی دەکەونە سنووری کاری پرۆژەکە و فراوانکردنی شەقامە لاوەکییەکان.
هەروەها بەشێکی تری پرۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردنی شەقام بۆ بەستنەوەی سەنتەری شار بە بەشی باکووری شەقامی مەلیک مەحموود و دروستکردنی شەقام بۆ بەستنەوەی بەشی باشووری شەقامەکە بە سەنتەری شارەوە.